شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات له‌م مانگه‌دا دو حاڵه‌تی دیكه‌ی بارانبارین رو له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بكات ده‌شڵێت: پایزی ئه‌مساڵ كه بێ وێنه ده‌بێت له‌رووی زۆری بارانه‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ترسیدار ئه‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌م مانگه‌دا دو حاڵه‌تی بارانبارینمان ئه‌بێت له‌نێوان 10 بۆ 12 مانگ، و له دوای 17ی مانگ .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: پله‌ی گه‌رمی ده‌ریا و زه‌ریاكان به‌رده‌وام به‌رزده‌بنه‌وه هه‌ڵمێكی زۆر ده‌رده‌كات و به ئاڕاسته‌ی باكانه‌وه جوڵه ده‌كات و دواتر به‌هۆی یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و بارسته هه‌وا ساردانه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست داده‌به‌زێت، ده‌بێته هۆی بارانی به‌لێزمه و لافاو وه‌ك له‌ماوه‌ی پێشتردا روویدا
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ئاماژه‌كان رونن بۆ پایزی ئه‌مساڵ كه بێ وێنه ده‌بێت له‌روی زۆری بارانه‌وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ترسیدار ئه‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP