هیلالی سعودی واده‌ی پێشكه‌شكردنی میسی ئاشكرا ده‌كات
یانه‌ی هیلالی سعودی نزیكده‌بێته‌وه له ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته مێژووییه‌كه‌ی، كه ئه‌ویش خۆی له گواستنه‌وه‌ی لیۆ میسی ئه‌رژه‌نتینی ده‌بینێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای ده‌كات، ئیداره‌ی یانه‌ی هیلالی سعودی سه‌رقاڵی رێكخستنی مه‌راسیمی پێشوازی كردنن له میسی ئه‌فسانه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئیمزا له‌سه‌ر بۆنده‌كه‌ی بكات.
سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه كردوه ئیداره‌ی یانه‌ی هیلالی سعودی له قۆناغی ته‌واو كردنی رێكاره‌كانی دایه بۆ پێشوازی كردن له میسی ئه‌رژه‌نتینی كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوویان دیاریكردوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌سته مێژوویه.
لای خۆیشیه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی راگه‌یاندوه، بۆنده‌كه‌ی میسی ئه‌رژه‌نتینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی سعودی، گه‌وره‌ترین بۆند ده‌بێت له مێژووی تۆپی پێیدا، ده‌یلی مه‌یل ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه بۆنده‌كه‌ی میسی نرخی بۆنده‌كه‌ی كرستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیش ده‌شكێنێت و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و به‌رامبه‌ر به 800 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی هیلاله‌وه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل باسی له‌وه‌ش كردوه، تێكڕای بۆنده‌كه‌ی میسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی سعودی بۆ دوو وه‌رزی داهاتوو ده‌گاته 2 مـلـیـار پاوه‌ند، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتی سعودیا پێشنیاری ئه‌وه‌شیان خستۆته به‌ر دیدی لیۆ میسی ئه‌رژه‌نتینی، تا ببێته باڵیۆزی گه‌شتیاری ووڵاتی سعودیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP