سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان
21:54 - 2023-06-03

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی مستەفا فەرمان ، پرسەنامەیەكی بڵاوكردەوە و لە پرسەنامەكەدا هاتووە :

‎بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
‎بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی کاک مستەفا فەرمان

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان)، برای سەرکردە و تێکۆشەری كوردستان و یەکێتی کاک جەبار فەرمانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای تێكۆشان و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP