پۆلیسی راپەڕین: گەنجێك دوای برینداركردنی بە چەقۆ گیانی لەدەستدا

کوردستان
12:22 - 2023-06-04

شەوی رابردوو گەنجێك بەناوی ( و . ٲ . م )، لەدایک بووی ساڵی 2002، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانە، شوێنەواری 4 چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەبووە.

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە كەناڵی كەركوكی راگەیاند: گەنجەكە دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، بەڵام پێش گەیشتنی بۆ شوێنی مەبەست  لە ڕێگا گیانیلەدەستداوە.
راشیگەیاند: بە وتەی شایەتحاڵەکان ئەو هاوڵاتیە لەگەڵ دوو هاوڕێی خۆی دەمەقاڵێ لە نێوانیان روویداوە و دواتر به دوو کەس بە چەقۆ هێرشیان کردوەتەسەری و بە سەختی بریندار بووە.


پۆلیسی راپەڕین: ئەو گەنجە دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانه هەوڵدراوە وتەی لێ وەربگیرێ، بەڵام بەهۆی ناجێگیری تەندروستی وتەی بۆ نەدراوە.

بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو کەس دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP