قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکەمان جێبەجێکرد

کوردستان
13:28 - 2023-06-04

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت:"خۆشحاڵم کە چاکسازیمان لە پرۆسەی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوویی تەواو کرد".


راشیگەیاند:"سیستەمی نوێی ئۆنلاین و گۆڕانکاری لە یاسا و ڕێنمایی و پرۆسەکان، هەلێک بۆ بازرگانان و خاوەن کار دەڕەخسێنن کە لە ماوەی تەنها یەک ڕۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆمار بکەن، بە تێچوویەکی کەم و یەک سەردان".


قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد:ئەم پڕۆسەیەش بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێزان لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ کرد و هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت، کە یەکێکە لە ئەولەویاتی کارەکانمان لە حکومەت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر.


راشیگەیاند:"بەڵێنمان دا کە کارئاسانی لە دامەزراندنی کۆمپانیاکان بکەین و ئەمڕۆ جێبەجێمان کرد".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP