دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دهستگیركردنی رۆژنامەنووسی فەرەنسیی لە سلێمانی رهتكردهوهو رایگهیاند:" بۆ پاراستنی گیانیان لەلایەن ئاسایشەوە بە ڕێزەوە گواستراونەتەوە بۆ نێو شاری سلێمانی و لە ناوچەکە دوورخراونەتەوه"
لە راگەیهندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژهی بۆئهوهكردووه:"رۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە ناوی (بێنوا بنیامین جۆسێف)ە، لەگەڵ هاوەڵە وەرگێرەکەی سەردانی ناوچەی گەڵاڵەی ماوەتیان کردووە لە 2ـی 6ـی 2023 و بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆیان، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ئاگادارکراونەتەوە لەوەی ئەو ناوچەیە مەترسیدارە."
ئهوهشیخستووهتهڕو كه:"رۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە و هاوەڵە وەرگێرەکەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و داوایان لێکراوە لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان ئەو ناوچەیە جێبێڵن، چونکە لە ڕووی ئەمنییەوە ئەو شوێنە هەستیارە و لەوکاتەشدا درۆن بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP