جوتیاره‌كانی گوندی شناغه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكران

کوردستان
21:23 - 2023-06-04

ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانی سوپای عێراق ژمارەیەك جوتیاری كوردییان لەسنوری ناحیەی سەرگەڕانی سه‌ربه‌ قەزای دوبزی كەركوك دەستگیركرد، نوێنه‌ری جوتیارانی سه‌رگه‌ڕانش رایگه‌یاند، ئێوارەی ئه‌مڕۆ جوتیاره‌كان به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكران.

محه‌مه‌د ئه‌مین سادق نوێنه‌ری جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان به‌ كه‌ناڵی كه‌ركوكی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی سه‌ربازی كه‌ سه‌رۆكی ئه‌ركان و فه‌رمانده‌ی لیوای له‌گه‌ڵدا بوو، (5)گوندی كوردنشینی سنوری ناحیەی سەرگەڕانی ئاگاداركرده‌وه‌، كه‌ دوای دروێنەكردنی گەنم و جۆی ئەمساڵ، بەهیچ شێوەیەك بۆیان نیە زەوییەكانیان به‌كاربهێنن، لەبەرئەوەی كێشەی یاساییان هەیە و دەبێت كاركردن رابگیرن تا ئەوكاتەی كێشە یاساییەكان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه‌. 

نوێنه‌ره‌كه‌ی جوتیارانی سه‌رگه‌ڕان وتی " به‌ هه‌وڵی خالد شوانی وه‌زیری داد، سوپا رێگه‌ی پێداوین، گه‌نم و جۆی ئه‌مساڵمان درۆینه‌ بكه‌ین، به‌ڵام تا كێشه‌ی یاسایی زه‌وییه‌كانمان یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌، سوپا به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كانمان رێگه‌پێناده‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP