نادیه موراد، چالاكوانی ئێزدی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، له‌هه‌ژماری خۆی له‌تویته‌ر رایگه‌یاند، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌لێكۆڵینه‌وه !! له‌ڕاده‌به‌ده‌ر دڵخۆشم كه‌ئاشكرایده‌كه‌م شه‌ش ژنی ئێزدی دیكه‌مان ڕزگاركردووه، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌دیل گیرابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ژنانه هێشتا منداڵ و هه‌رزه‌كاربوون، كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2014 به‌دیل گیران، له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق و سوریا بازرگانییان پێوه‌ده‌كرا.
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌وان به‌فڕۆكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌ولێرو، له‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان شادده‌بنه‌وه‌و، هه‌موو ئه‌و پاڵپشتییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه‌پێویستیان پێیه‌تی پێشكه‌شكراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ڕزگاركردنی ژنان و منداڵانی ئێزدیی بازرگانی پێوه‌كراوو كۆیلـه‌كراو هه‌ڵمه‌تێكی مرۆیی به‌رده‌وامه‌و، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ش ژنه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان، دوای نزیكه‌ی نۆ ساڵ هیوایان پێده‌به‌خشێت كه‌زیاتر بدۆزرێته‌وه.
نادیه موراد ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی ماونه‌ته‌وه، كه‌ده‌زانن هێشتا بێسه‌روشوێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP