هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایانگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی توركیادا، له كۆنگره‌ی داهاتووی پارته‌كه‌یان خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكه‌نه‌وه‌و ئه‌و به‌رپرسیارێتییه بۆ هەڤاڵانی دیکەیان جێدەهێڵن.
پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایانگەیاند، لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتییەکەی مانگی رابردوودا، نەیاتوانی دەنگی پێویست بەدەستبھێنن، بۆیە دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كان و بە لەبەرچاوگرتنی پێشھات و گۆڕانکارییه‌كانی ئه‌م دواییە، بڕیاری ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یی پارته‌كه‌یان داوە لە چەند مانگی داھاتوودا، راشیگه‌یاند، ئه‌وان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانش ئاماده‌یی لێپرسینه‌وه‌ن.
جه‌ختشیكرده‌ووه، وەک ھاوسەرۆکانی ھەدەپە بڕیاریانداوە لە کۆنگرەی داھاتوودا دەستلەکار بکێشنەوە و خۆیان بۆ ھیچ پۆستێک کاندید نەکەن.
باسیان له‌وه‌شكرد كه پێش هه‌ڵبژاردن، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و گوڵتان کشاناکیان کردووە و لەسەر ھەموو ئەگەر و پێشھات و کەموکوڕییەکان قسەیان کردووەو لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنیشدا جگە لە خۆیان پشتیان بە ھیچ ھێز و لایەنێکی تر نەبەستووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP