جەلال شێخ ناجی : لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک و ئۆقرەیی سڵ لەکەس ناکرێتەوە

کوردستان
16:41 - 2023-06-05


جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەگەڵ هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبوووە .


لەسەرەتادا جەلال شێخ ناجی پیرۆزبایی گەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرە نوێکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایشی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆخواستن لەئەرک و بەرپرسیارێتی نوێیاندا .

لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی هەواڵگری و ئەمنی و کاراترکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و بڕیاردرا لەسەر هەموو ئاستەکان پەیوەندییەکان  فراوانتربکرێن و لەچوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان و بەرژەوەندی گشتی ئەرک و فەرمانەکان جێبەجێبکرێن . 



لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون کرا بۆ رێوشوێنە ئەمنی و سەربازییەکان لە سنوورەکانی هەرێم و  دووپات  لە جێبەجێکردنی رێکارو رێنماییەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵک و رێگرتن لە هەر کارێکی نایاسایی کە زیان  بە بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی نیشتمانیی بگەیەنێت و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا  .


هەر لە کۆبوونەوەکەدا  جەلال شێخ ناجی تەئکیدیکردەوە لە هاریکاری نێوان هەموو هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان کە وەک یەک تیم ئەرکەکان رابپەڕێن و رایگەیاند بەتوندترین شێوە رووبەڕوی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش و  یاساشکێنان و هەموو ئەوانەی کاری تێکدەرانە دەکەن  دەبینەوەو  لەبەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک و ئۆقرەیی سڵ لەکەس ناکرێتەوەو رێگەش نادەین تۆمەتباران مەرامەکانیان بهێنە دی و ئەولەویەتی کارەکانیشمان تەرخاندەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP