كه‌ریم بنزیمه‌: بڕیاری جێهێشتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو

وەرزش
14:19 - 2023-06-06

كه‌ریم بنزیمه‌: بڕیاری جێهێشتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو

به‌ سازكردنی مه‌راسیمێكی شاییسته‌، كه‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌جێهێشت.
به‌ ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌ یاریزانان و ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی شاهانه‌، مه‌راسیمی ماڵئاوایی كردن بۆ كه‌ریم بنزیمه‌ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید سازكرا، بنزیمه‌ی گۆڵكار توانی ببێته‌ یه‌كێك له‌ گۆڵكاره‌ مێژووییه‌كانی یانه‌كه‌ی و بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ چه‌ندین نازناو و ده‌ستكه‌وتی گرنگی بۆ شاهانه‌ییه‌كان به‌ده‌ستهێنا.
له‌ ووته‌یه‌كدا فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سه‌رۆك ستایشی كه‌ریم بنزیمه‌ی كردوو رایگه‌یاند كه‌ ناوبراو یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی تۆپی پێ له‌ مێژوودا، پێرێز ووتیشی ئه‌وه‌ی بنزیمه‌ به‌ده‌ستیهێنا بۆ هه‌میشه‌ له‌ بیرو هزری هانده‌رانی یانه‌ی شاهانه‌ به‌ زیندووی ده‌مێنێته‌وه‌.

لای خۆیشیه‌وه‌ كه‌ریم بنزیمه‌ سپاسی یانه‌كه‌ی و ته‌واوی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی كردو هیوای خواست هه‌میشه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ پێشه‌نگدا بێت، بنزیمه‌ ئه‌وه‌شی ووت یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌هێزترین یانه‌ی جیهانه‌ و بڕیاری رۆیشتنی له‌ یانه‌كه‌، بڕیارێكی ئاسان نه‌بووه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP