جێگری سەرۆکی هەرێم پشتیوانی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی دەکات

کوردستان
17:28 - 2023-06-08

ئەمڕۆ 8ی حوزەیرانی 2023، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کرد.

لە دیدارێکدا، باس لە دوایین گۆڕانکاریە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر لەگەڵ هێزەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵ کرا، بۆ ڕاوەدونان و لەناوبردنی پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەکان و مەترسیەکانیان.

وێڕای بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی دژەتیرۆر لە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراق، لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ تەواوی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر  و تەواوی فەرماندەکانی دووپاتکردەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP