شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت

ئابوری
10:52 - 2023-06-23

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 23 ملیار دینارە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 17_6_2023 تا 23_6_2023، بڕی 23 ملیار و 212 ملیۆن و 909 هەزار و 468 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 16 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 2 ملیار دینار بەشێوەی چەكە و زیاد لە 4 ملیار دیناریش مقاصەیە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 23 ملیار و 212 ملیۆن و 909 هەزار و 468 دینار بووە، بەجۆرێك كە 16 ملیار و 98 ملیۆن و 256 هەزار و 232 دیناری واتە 69% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 821 ملیۆن و 329 هەزار و 852 دینار، واتە 12% بەشێوەی چەكە و بڕی 4 ملیار و 293 ملیۆن و 323 هەزار و 384 دینار مقاصەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP