نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كانی چین

ئابوری
20:06 - 2023-06-29

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری "دامه‌زراوه‌ی عێراقی داهاتوو" كه‌تایبه‌تمه‌نده‌ به‌كاروباری ئابوری ڕایگه‌یاند، داتـای بازرگانی كه‌له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ ده‌رچووه، ده‌ریده‌خات قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی مانگانه‌ بــۆ وڵاتانی جیاجیا كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش نرخی نه‌وت له‌چه‌ندمانگی داهاتوو، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كات.

مه‌نار عوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی عێراقی داهاتوو ڕایگه‌یاند، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی مانگانه‌ی چیــن له‌مانگی (ئایار)ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4 كه‌میكردوه‌.

وتیشی، داتاكان ده‌ریانخستوه‌ كه‌مانگانه‌ ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی هه‌نارده‌ی چین له‌مانگی (ئاب)ی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ به‌ره‌و دابه‌زین ڕۆیـشتووه‌، ئه‌مه‌ش دابه‌زینی خواستی نه‌وتی خاوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌چـین.

به‌رده‌وامی ئه‌م دابه‌زینه‌ش ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌چه‌ندمانگی داهاتوودا له‌ئه‌نجامی كه‌میی خواست، ئه‌مه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕی چین له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی مالیزیاو، به‌رده‌وامی ڕۆیشتنی نه‌وتی ڕوسیا به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆ بازاره‌كانی چین و، هیندستان دێــت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP