حاڵه‌تێكی نوێی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون له‌ كه‌ركوك تۆماركرا

تەندروستی
21:00 - 2023-07-06

له‌ شاری كه‌ركوك حاڵه‌تێكی نوێی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون تۆماركرا.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك، توشبووه‌كه‌ كچێكی ته‌مه‌ن (5) ساڵانه‌و له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی  شیفا 14 له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، تا ئێستا چوار حاڵه‌ت به‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ كه‌ركوك تۆماركراوه‌، سێ حاڵتیان ئه‌مساڵ و حاڵه‌ته‌كه‌ی تریش له‌ ساڵی رابردوو تۆماركرابوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP