ئه‌سیر غره‌یری، وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، “له ماوه‌ی رابردوودا كه‌وتینه دۆخێكی خراپه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌شی یه‌ك مانگ گه‌نم له كۆگاكاندا مابوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دۆخه‌مان تێپه‌ڕاندووه‌و له گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران تا ئێستا توانیومانه پێنج ملیۆن تۆن كۆگا بكه‌ین و تا ئێستاش پرۆسه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نم به‌رده‌وامه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به‌شی چوار مانگ خواردن له كۆگاكاندا هه‌یه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له ئارادا نییه‌و به‌شه خۆراكی مانگانه‌ش له كاتی خۆیدا دابه‌شده‌كرێت”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP