ئەمڕۆ دە ساڵ بەسەر کۆچی دوایی شاعیری ناوداری کورد و یەکەمین وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، شێرکۆ بێکەس، ئەو شاعیرەی لە شاخ و شار، بە پەیڤ و تێکستە شیعرییەکانی کاروانی شیعری کوردیی گەیاندە ترۆپکی نەمری، تێدەپەڕێت.
پوختەی ژیاننامەی
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی (2ی ئایار/ مایۆی 1940) لە سلێمانی لەدایکبووە.
شێرکۆ یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی 17 ساڵیدا بڵاوکردەوە. ساڵی 1968 یەکەمین پەرتووکی شیعری خۆی بە ناوی «تریفەی ھەڵبەست» لە (بەغدا) لە چاپ دا.
لە ساڵی 1970 لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعیرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شیعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شیعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
ساڵی 1987 لە وڵاتی سوید خەڵاتی «تۆخۆڵسکی» پێ بەخشرا و شیعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدا.
لە ساڵی 1998ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کەنەدا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێی، «دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم»یان دامەزراند.
لە ساڵی 2001 ناوەندی چاپ و ڕاگەیاندنی «خاک» خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی 2009دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاپ درا.
شێرکۆ بێکەس یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شیعری نوێ ناساند.
دوای تەمەنێک لە خزمەتی کایەی ڕۆشنبیری و داهێنان لە بواری شیعر و زماندا لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی 2013 لە ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی گەڕێندرایەوە سلێمانی و لەسەر وەسیەتی خۆی لە پارکی ئازادی سلێمانی بەخاک سپێردرا.
بەرهەمەکانی:
تریفەی ھەڵبەست (1968)
کەژاوەی گریان (1969)
من تینوێتیم بە گڕ ئەشکێ (1974)
کازیوە (1978)
دوو سروودی کێوی (1980)
ڕەنگاڵە (1980)
ڕووبار (1984)
داستانی ھەڵۆی سوور (1985)
کەشکۆڵی پێشمەرگە (1985)
شایی شەھید (1985)
ئاوێنە بچکۆلەکان (1986)
داڵ (1987)
تەمتوومان (1989)
دەربەندی پەپوولە (1991)
ئافات (1993)
یادداشتی ماکەوێکی ڕەشپۆش (1993)
مێرگی زام، مێرگی ھەتاو (1996)
بۆننامە (1998)
خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ (1998)
چراکانی سەر ھەڵەمووت (1999)
نسێ (1999)
پیاوێ لە دارسێو (2000)
ژن و باران (2000)
ڕەنگدان (2001)
ئەزموون (2001)
لە چلەی چلچرایەکدا (2001)
خۆم، ئەو وەختەی باڵندەم (2002)
پاییزە میوان (2002)
گۆڕستانی چراکان (2004)
ئێوە بە خۆشەویستیم ئەسپێرن (2004)
سروودە بەردینەکان (2005)
کورسی (2005)
لە گوڵەوە ھەتا سووتوو (2006)
حەفتا پەنجەرەی گەڕۆک (2007)
کتێبی ملوانکە (2007)
تۆ ئەتوانی بە قومێ ماچ بمخەیتەوە ھەڵقوڵین (2007)
زێ و زنە (2008)
تەون (2009)
ھەست و نەست (2010)
ئێستا کچێک نیشتمانمە (2011)
ئەسپێک لە پەڕەی گوڵاڵە (2012)
خێراکە مردن خەریکە بگات (2013)
* دەقە شانۆییەکان:
کاوەی ئاسنگەر (1971)
ئاسک (1978)
* وەرگێڕان:
پیرەمێرد و زەریا (1982)
ژنێک و دوو پیاو (2000)
* بواری منداڵان:
کوکوختیە بزێوەکە (2003)
* بیرەوەری
نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش (2013)
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP