نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆماركرد

ئابوری
10:35 - 2023-08-05


نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ كه‌ لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا یه‌كه‌م جاره‌  بگاته‌ ئه‌و نرخه‌.  

بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە نەوت، دوای بەرزبوونەوەی بەرێژەی ١.٢٩٪، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاندو گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٢٤ سەنت و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تکساسیش بەڕێژەی ١.٥٦٪ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٨٢ دۆلار و ٨٢ سەنت.

به‌ وته‌ی چاودێرانی بواری نه‌وت، لە ١٧ی مانگی نیسانی رابردووەوە تائێستا بۆ یەکەم جارە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەو  

چاودێران هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان کە بڕیاریانداوه‌ بە ئامانجی سەقامگیریی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP