محەمەد شیاع سودانی فهرماندهی گشتی هێزه چهكدارهكانی عێراق سهبارهت به تەقاندنەوەی تاوەرەکانی هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا فەرمان دهكات لێپرسینەوەو لێكۆڵینهوه لەگەڵ هەر یەک لە فەرماندەی کەرتەکەو ئەفسەری هەواڵگریی و ئەو فەرماندەیەی کە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتییەوە بكرێت.
یەحیا ڕەسوڵ عەبدوڵا، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" هاوکات لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماو لە کاتێکدا، حکومەت هەوڵی پێشكهشكردنی باشترین خزمەتگوزاری به هاووڵاتییان دهدات تا بارگرانییەکانیان کەمبکاتەوە، تیرۆریستانی شکستخواردوو هەوڵدەدەن زیان بە ژێرخانی وڵاتهكه بگەیەنن و تاوەرەکانی کارەبا بکەنە ئامانج، کە دوایینیان تەقاندنەوەی تاوەرەکانی هێڵی گواستنەوەی کارەبا بو لە (ڕۆژهەڵاتی بەغدا - دیالە ڤۆڵتیەی 400 ک ڤ) لە ناوچەی خان بەنی سەعد".
ئهوهشیخستووهتهڕو، دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان زانیاری هەواڵگری وردیان هەبوە سەبارەت بە بونی هەوڵێک لەم ڕوەوە و سەرەداوی گرنگیان دەستکەوتوە لەسەر ئەو کەسانەی کە ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکەیان ئەنجامداوە و ئارامیی هاوڵاتیان دەکەنە ئامانج و هەروەها ئەو لایەنانەی کە بە دورنین نین لەپشت ئەم ئامانجەوە.
یهحیا رهسول دەڵێت، "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کردووه لێپرسینەوە لەگەڵ هەر یەک لە فەرماندەی کەرتەکە و ئەفسەری هەواڵگریی و ئەو فەرماندەیەی کە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتییەوە لە هەر کردەوەیەکی تێکدەر کە کاریگەری لەسەر تاوەرەکانی کارەبا هەبێت".
دوپاتشیكردووهتهوه:"لایەنە تێکدەرەکان و ئەوانەی لەپشتیانەوەن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێن و ڕێگە نادەن دەست بۆ ئابوری و سامانی وڵات ببرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP