بانكی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێك بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەردەكات

ئابوری
21:09 - 2023-08-09

بانكی ناوەندی عێراق بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو:
1- فرۆشتنی دۆلاری كاش, بە گوێرەی رێنمایە بەركارەكان و پابەندبونێكی تەواو پیانەوەو, بەكارهێنانی بۆ ئەو مەبەستانەی دیاریكراوەو بگاتە دەستی ئەو كەسانەی شایستەن دوای لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكانیان, پابەند نەبوون پیانەوە, دەبێتە مایەی بێبەشكردنی كۆمپانیاكە لە دۆلارو رەنگە بگاتە سەندنەوەی مۆڵەت لە كۆمپانیاكە.
2- بانكی ناوەندی ژمارەو ریزبەندی ئەو دۆلارانەی لەڕێی بانكەوە دەیدات بە بە كۆمپانیاكان, لای خۆی دەپارێزێت, دۆزینەوەی ئەو ژمارانە لای هەر كەسێكی رێگەپێنەدراو, ئەو كۆمپانیایەی دزەی پێكردووە, بەرپرسیارێتیەكەی هەڵدەگرێت, كە وێڕای سەندنەوەی مۆڵەتەكەی, روبەڕوی رێوشوێنی یاسایی دەبێتەوە.
3- ئەو كۆمپانیایانەی تائێستا یەكنەخراون, كاتێكی زۆرو پێویستیان دراوەتێ‌, رۆژی 31/12/2023, دواین مۆڵەت دەبێت بۆ پێشكەشەكردنی داواكاری یەكخستنیان, تەرخانكردنی پشكی كۆماپانیاكان لە دۆلاری كاش لەدوای ئەو بەروارە, لەسەر بنەمای بەدیهێنانی یەكخستنیان دەبێت.
4- لە 8/8/2023 وە, هاتنەناوەوەی كۆمپانیا بۆ پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی رادەگیرێت, لە حاڵەتی هاتنی سێ‌ سكاڵا لەسەری لەلایەن هاوڵاتیانەوە, ئەگەر دروستی سەلما, تا ئەو كاتەی پرۆگرامێك بۆ فرۆشتن پێشكەش دەكات بە بانك رەزامەندی لەسەر پیشانبدات, لەحاڵەتی دووبارە بوونەوەی سەرپێچیەكە, بانك بەشێوەیەكی یەكجاری رێگە لەو كۆمپانیایە دەگرێت بەشداری پەنجەرەی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی بكات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP