بانكی ناوه‌ندی عیراق نیگه‌رانه له به‌قاچاخ بردنی دۆلار كه له ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه بۆ وڵاتی توركیا ده‌برێت و حكومه‌تی هه‌رێم له راگرتنی دۆلاری قاچاخ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
دكتۆر بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه:"له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، ڕ‌ۆژانه بڕ‌ێكی زۆر دۆلار له خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌برێته توركیا‌و له‌وێشه‌وه حه‌واڵه‌ی وڵاتانی دیكه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ناجێگری نرخی دۆلار له عیراق".
"پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی پێشی راگه‌یاندین له‌سه‌ر ئه‌وه پرسه په‌یوه‌ندییمان به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردوه‌و پێمان راگه‌یاندون كه پێویسته به قاچاخ بردنی دۆلار له‌خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه بۆ توركیا رابگرن و هاوكاری بانكی ناوه‌ندی بن بۆ جێگربوونی نرخی دۆلار"،دكتۆر بریار ڕ‌ه‌شید وایوت.
هه‌ر له‌باره‌ی ناجێگیریی نرخی دۆلار ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند:"كاركردنی بانكی ناوه‌ندی بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به دووئاڕ‌استه به‌رده‌وامه كه خۆی له ئاسانكاری بۆ بازرگانان و به‌كارهێنانی سه‌كۆكان، هاوكات توندكردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی به قاچاخ بردنی دۆلار ده‌بینێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له‌ماوه‌ی رابردوودا جارێكی دیكه عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌قاچاخبردنی دۆلار له خاڵی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه بۆ توركیا كردوه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی له‌و بڕ‌ه زۆره به‌قاچاخ بردنه‌ی دۆلاری ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌و داوای لێكردون قاچاخچێتی دۆلار رابگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP