پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی: به‌ناوی هاورده‌كردنی ئیندۆمییه‌وه‌ ملیۆنان دۆلار له‌ عیراق براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

ئابوری
21:27 - 2023-08-17

عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا له‌عیراق بۆی ده‌ركه‌وتووه‌، به‌به‌های ملیۆنان دۆلار به‌ناوی هاورده‌كردنی ئیندۆمییه‌وه‌ پاره‌ بردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ئه‌وه‌ش گومانی لای بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا دروستكردوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا سه‌ری سوڕماوه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌به‌های ملیۆنان دۆلار " ئیندۆمی" هاورده‌ی عیراق كراوه‌ و لیژنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پرسیار له‌بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن، كه‌ نه‌وه‌ی ئێستای عێراق هێنده‌ حه‌زی له‌خواردنی ئه‌و خۆراكه‌یه‌.
عه‌لی عه‌لاق وتیشی، ئێستا یه‌ده‌گی عێراق له‌ زێڕ زیادیكردوه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ ١٣٢ تۆن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP