جیهان ... هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئاشكرا ده‌بێت

ئابوری
12:30 - 2023-08-25

نرخی نه‌وت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌زینی تۆماركرد دوای بوونی چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك بۆ باشتربوونی دۆخی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌روه‌ها تێكچوونی دۆخی ئابووری چین كه‌ گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وته‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت 83 دۆلار و 77 سه‌نته‌، به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی رابردوو، نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2% دابه‌زیوه‌.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس 79 دۆلار و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا كه‌ نزیكه‌ی 2.5% دابه‌زیوه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو.

نیشانه‌كانی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی گه‌مارۆدراو وه‌ك ئێران و ڤه‌نزوێلا بووه‌ته‌ هۆی باشتربوونی دۆخی دابینكردنی نه‌وت له‌بازاره‌‌كانی جیهاندا.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سعودیه‌ و ڕوسیا كه‌ وڵاتانی سه‌ره‌كی ئۆپێك پڵه‌سن هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌ده‌ن به‌ سنوورداركردنی بڕی دابینكردنی نه‌وت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP