RT بانك بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی دینار له‌ بری دۆلاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

کوردستان
11:42 - 2023-09-12


دوای فراوانبوونی فشارو ناڕه‌زاییه‌كان به‌ ناچاری RT   بانك بڕیاری پێدانه‌وه‌ی دینار له‌ بری دۆلار، به‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ دۆلاریان له‌و بانكه‌ هه‌ڵگرتبوو هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك وتی: له‌ئێستادا بانكی ناوبراو بڕیاری داوه‌ هه‌ر كه‌سێك پاره‌ی له‌ بانكه‌كه‌ بێت ده‌توانێت به‌ دۆلار وه‌ریبگرێته‌وه‌.

دوێنێ‌ دووشەممە 11ی ئه‌یلوول 2023 بانكی RT ی هەولێر بڕیاریدا ئەو هاووڵاتییانه‌ی دۆلاریان لە هەژمارە بانکییەکانیان لەو بانکەدا داناوە، ناتوانن دۆلارەکانیان وەربگرنەوە، بەڵکو بانكه‌كه‌ ناچاریان ده‌كات بە دینار وەریبگرنەوە و بۆ هەر 100 دۆلارێکیش 132 هەزار دیناریان بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت.

ئەو كەسانەشی دۆلاریان لەو بانكە هەیە بەنرخی رۆژ بۆ هەر 100 دۆلار 24 هەزار دینار زیانیان بەردەكەوت.

   

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP