د.نەرمین مەعروف:هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی موچە دەدەین

عێراق
21:56 - 2023-09-12

هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی-ش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵیت:"لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانیترمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئیمزامان کۆکردەوە بۆ بەپەلە چارەسەرکردنی کێشەی موچە و دابەشکردنی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق".


د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند:" ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠٢٣ لە ئەنجومەنی نوێنەران هاوکات لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانیترمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئیمزامان کۆکردەوە بۆ بەپەلە چارەسەرکردنی کێشەی موچە و دابەشکردنی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عیراق".

"داواکەمان پشتبەست بە مادەی ١٤ی دەستورە کە مافی یەکسان دەداتە سەرجەم عیراقییەکان و بەدەرکردنی شایستە داراییەکانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مەرجی خەرجییە فیعلییەکانی مادەی١١ی یاسای بودجەی گشتی"، نەرمین مەعروف وایوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP