مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی ساخته‌كاریی به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه بریكارنامه‌ی ساخته‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئوتۆمبێل به‌كارهێنابوو.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه به‌بریكارنامه‌ی ساخته مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئوتۆمبێلیان ئه‌نجامداوه، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد.
سەرەنجام توانرا شوێنی تۆمه‌تباران ده‌ستنیشان بكرێت‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی ساخته‌كاریی به‌هاوكاری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دەستگیركران.
هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به‌بریاكارنامه‌ی ساخته خاوندارییه‌كه‌ی گواسترابوه‌وه بۆ سه‌ر كه‌سێكی تر.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (هـ، ع، خ له‌دایكبووی 1992 - س، م، ج له‌دایكبووی 1986 - ع، ف، ع له‌دایكبووی 1979) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP