ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیار له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم ده‌دات

عێراق
12:29 - 2023-09-17

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌و، بڕیار له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌دات.

غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند: به‌بڕیاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پێشخراوه‌.

هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ درا، كه‌پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له‌نێوان وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و سودانی له‌به‌غدا ئه‌نجامدرا، كه‌تایبه‌تــبوو به‌شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم داوایكرد بۆ شه‌ش مانگی دووه‌می ئه‌مساڵ، به‌غدا 800 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ مووچه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، تـــا ئه‌و كاته‌ی، پشكی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراق یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌.
ئاشكراشیكرد: بڕیاره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و داوایه‌ی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ بڕیارێكدا بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و، له‌ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنیدا !! كۆتایی به‌گرفتی مووچه‌ دیــَت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP