له‌دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه دواخرا، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، “كۆبوونه‌وه‌كه له سه‌عات 1:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات، له بڕگه‌ی دووه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ده‌درێت”.
پێشتر چرۆ حه‌مه‌شه‌ریف په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆیان كردووه و ئه‌ویش پێداگری كردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت پڕۆژه‌یاساكه‌ی هه‌ڵه‌بجه بخرێته ناو به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
به وته‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد، په‌رله‌مانتارانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ پرۆژه یاساكه‌دان و هیچ لارییه‌كیان نییه و كۆ ده‌نگییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP