كه‌ركوك له بغداد بباته‌وه ده‌گاته چوار گۆشه‌ی زێرینی جامی كۆماری
ئاكۆ بیبانی
هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگای كه‌ركوك له دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیدا له پاڵه‌وانێتی جامی كۆماری ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی به‌غدای كه‌رخ ده‌بێته‌وه ، له ڕكابه‌رییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی جامی كۆماری و له یاری لوتكه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركوك و به‌غدای كه‌رخ له گروپی دووه‌م به‌یه‌ك ده‌گه‌ن ، به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی ئه‌و یارییه بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده گرنگه و بایه‌خی خۆی هه‌یه ، سێ خاڵی یارییه‌كه دڵنایی ده‌دات به‌هه‌ردوو هه‌ڵبژارده كه سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرین مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن ، به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو تیپ خاوه‌نی سێ خاڵن و له یاری ده‌سپێك بردنه‌وه‌یان نوسیوه‌ته‌وه ، یارییه‌كه‌ش سبه‌ی سه‌عات 3:30 ده‌قیقه له‌سه‌ر یاریگای نه‌وتی باكور ئه‌نجام ده‌درێت .
ده‌رباره‌ی یارییه‌كه ، كاپتن وه‌لید محه‌مه‌د راهێنه‌ری هه‌ڵبژاره‌ی كه‌ركوك ستایشی ئاست به‌رزی یاریزانه‌كانی كرد و رایگه‌یاند پاڵه‌وانانی كه‌ركوك رۆحیه‌تێكی گه‌وره‌یان هه‌یه و جه‌نگاوه‌ری راسته‌قینه‌ن له پێناو ناوی شاره‌كه‌یان ، ده‌رباره‌ی به‌شداریكردنی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه وه‌لید محه‌مه‌د ووتی : هه‌موو یاریزانه‌كان ئه‌ستێره‌ن سوپاسی یانه‌كان ده‌كه‌ین ده‌رفه‌تیان به‌یاریزانه‌كان داوه به‌شداری له یارییه‌كان بكه‌ین ، سبه‌ینێ حه‌مه ئیتۆ و ستار یاسین ئاماده ده‌بن به‌ڵام موئه‌یه‌دا عه‌بدولباست قورسه به‌شداری بكات به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وتی به‌سرا راهێنان ده‌كات و له ئێستادا له شاری به‌سرایه ، وه‌لید داوای له هانده‌ران كرد هاوشێوه‌ی یاری پێشوو پاڵپشتی یاریزانان و هه‌ڵبژارده‌كه بن ، یاریزانه‌كانم هێز له هانده‌رانه‌وه وه‌رده‌گرن و به بێ ئیه‌لت هیچ تام و چێژێك له یارییه‌كه نابێت بۆیه داواكارم یاریگا پڕ بێت جۆش و خرۆشی هانده‌ر .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP