جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا
بەتوندی ئیدانەی بۆردومانكردنی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای
سلێمانی دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت:"بۆ ھەموو لایەک ڕوونە کە ئامانج لەو کردەوە
پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانەدا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان".
دەقی راگەیەنراوەکە:
لە راگەیەنراوێکدا
جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند:" ئامانج لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت
تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستانە و ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی
ھەرێم و عێراقە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن".
هەر لە راگەیەنراوەکەدا جەعفەر شێخ مستەفا جێگری
سەرۆکی ھەرێم بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت
دەکات و دەڵێت بۆ ھەموو لایەک ڕوونە کە ئامانج لەو کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانەدا
تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەرکی سەرشانی لایەنە
پەیوەندیدارەکانە لە حکومەتیی ھەرێم و عێراقی فیدراڵ، کە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان
بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم ھێرشە تیرۆریستیانەدا، بۆ ئەوەی چیتر
ناوچەکەمان نەبێت بە قوربانی ململانێ ناوچەییەکان و کێشە نێودەوڵەتییەکان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP