نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له سلێمانی ده‌كات و داواشده‌كات، ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامانه كه سه‌روه‌ری عێراق پێشێلده‌كات رابگیرێن.
ئه‌مڕۆ 19ی ئه‌یلول 2023 (یۆنامی) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له سلێمانی ده‌كات، كه چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه.
یۆنامی جه‌ختشده‌كاته‌وه كه :"ده‌بێت ئه‌و هێرشانه رابگیرێن كه سه‌روه‌ری عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێشێلده‌كات."
دووپاتشیده‌كاته‌وه، كه:" پێویسته كێشه ئه‌منییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ‌و دیبلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك له رێگه‌ی هێرشه‌وه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP