وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، توركیای به بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت تۆمه‌تباركردو رایگه‌یاند:" ، ئه‌و(درۆن)ه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له سلێمانی بۆردومانكرد له توركیاوه هاتووه، كه ده‌ستدرێژیی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "سه‌عات 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌یلول فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ودیو سنووری توركیاوه هاتوه‌ته ناو خاكی عێراق و فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له پارێزگای سلێمانی بۆردومانكردووه و به‌هۆیه‌وه سێ قاره‌مانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر شه‌هیدبوون و سێ قاره‌مانی تر برینداربوون".
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه و پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه و جیهان و پێشێلكردنی بڕگه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكان و ئامانجه‌كانی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه:" ئه‌م هێرشه دووباره‌بووانه له‌گه‌ڵ بنه‌مای په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیه‌تی نێوان وڵاتان ناگونجێن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش و هاوسه‌نگی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا."
دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هید كران و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP