سەرۆکایەتی کۆمار: لەبەرامبەر هێرشی درۆنەكانی توركیا بێدەنگ نابین

عێراق
14:10 - 2023-09-19

 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلول 2023 پەیامێكی سه‌باره‌ت به‌ هێرشی درۆنه‌كانی توركیاو بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت بڵاوكرده‌وه‌و رایگەیاند، لەبەرامبەر هێرشی درۆنەكانی توركیا بێدەنگ نابین و باڵیۆزی ئەو وڵاتە بانگهێشت دەكەین و یاداشتێكی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی توركیا دەكەین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقدا هاتووه‌:" دەستپێکردنی هێرشە سەربازییە یەک لە دوای یەکەکان بە ئامانجگرتنی شارەکان و خەڵکی سڤیل و کارمەندانی سەربازی، شتێکە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕەتیان دەکاتەوە و پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتی باشە، بەتایبەتی ئەگەر ئەو دەستدرێژییە بە چەک ئەنجام بدرێت. "

ئەوەشخراوەتەروو:"عێراق لەو هێرشانە بێدەنگ نابێت و وەزارەتە ئەمنییەکانی عێراق راسپێدراون لێکۆڵینەوەی ورد لە روداوەکە بکەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لە ھێرشەکە ئاگادار دەکرێتەوە، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد بانگھێشت دەکرێت و نامەی ناڕەزایی ئاڕاستە دەکرێت."

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ھەموو ئەو شەھیدانە دەکات کە بەھۆی ھێرشە دوژمنکارییەکانی تورکیا شەھیدبوون جه‌ختشده‌كاته‌وه‌:" دژی بەردەوامی ئەو پێشێلکاریانەش دەوەستنەوە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP