ئه‌مشه‌و كاروانی یاریه‌كانی چامپیۆنس لیگ به‌ڕێده‌كه‌وێت
بڕیار وایه ئه‌مشه‌و كاروانی یاریه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه بچێت و له‌دیداری یه‌كه‌مدا, هه‌ردوو یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی و ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له‌سه‌ر یاریگای سانسیرۆ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه‌و له یاری دواتریشدا یاریگای ئیتیحاد ده‌بێته شانۆگه‌ری ڕكابه‌ری نێوان فودباڵكسی سڕبی و مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی خاوه‌ن یاریگا, له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له یاریگای مۆنتجۆیك گره‌وی بردنه‌وه به‌رامبه‌ر ڕۆیاڵ ئه‌نتۆیریبی به‌لجیكی ئه‌نجام ده‌دات و لازیۆی ئیتاڵیش له نێو یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ ئاڵنگاری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات, له به‌هێزترین ڕكابه‌ری ئه‌مشه‌ویشدا هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و بروسیا دۆرتمۆند له‌سه‌ر خاكی یاریگای پارك دی پره‌نس له فه‌ره‌نسا په‌رده له‌سه‌ر به‌هێزترین ڕكابه‌ری جه‌وله‌كه لاده‌ده‌ن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP