هاوپه‌یمانی نه‌سر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئیدانه‌ی توندی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت ده‌كات و رایگه‌یاند كه توركیا داگیركه‌ره‌وه پێویسته عێراق فشار بكات تا ئه‌و وڵاته ده‌ستدرێژیی و پێشێلكارییه‌كانی راگرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 19ی ئه‌یلولی 2023، هاوپه‌یمانی نه‌سر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه:"هاوپه‌یمانیی نه‌سر ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیی توركیا بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له شاری سلێمانی ده‌كات كه بووه‌هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی 6 ئه‌ندامی ده‌زگای دژه‌تیرۆر".
هاوپه‌یمانی نه‌سر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه: "توركیا به پاساوی جیاجیا به‌رده‌وامه له كاره دوژمنكارییه‌كانی بۆسه‌ر عێراق ، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی جددی نه‌بووه به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه‌كانی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق".
ده‌شڵێت: "به‌رده‌وامبوونی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌و كارانه عه‌یبه‌یه و نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا خیانه‌ته".
جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه:"توركیا عێراقی داگیركردووه و ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازیی له قوڵایی خاكی عێراقدا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراق كه تا ئێستا بێده‌نگی لێكراوه، ئه‌مه‌ش كێشیه‌كی نیشتمانی-یه".
باسی له‌وه‌شكردووه:" عێراق چه‌ندین بژارده‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و پێویسته یاسای یارییه‌كه له‌گه‌ڵ توركیا له رووی ئه‌منی و سیاسی و ئابوورییه‌وه بگۆڕین، گه‌ر نیشتمان به‌ها و سه‌روه‌ری پیرۆزی هه‌بێت."
هاوپه‌یمانی نه‌سر جه‌ختشیكردووه‌ته‌وه: "له‌م ساته مێژووییه‌دا ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جددییه بۆ هێزه به‌رپرسیاره‌كان له ده‌وڵه‌ت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP