سه‌رۆك بافڵ لە بەغدا چاویکەوت بە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون

عێراق
15:55 - 2023-09-21

بافڵ ‎جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‎لە دیدارەکەدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کرا و جەخت لەهەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و رێگریكردن لەو پێشێلكارییانەی سەقامگیریی وڵات دەخاتە مەترسییەوە. هەروەها چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پاراستنی مافەكانی مووچەخۆران دووپاتكرایەوە.


‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانیی لەسەر پرسە ئەمنی، ئابوورییەکان و ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە دووپاتکردەوە و  لەبارەی پرسی هەڵەبجەشەوە داوایكرد، هیچ هۆكارێك نییە بۆ رێگریكردن لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڵكو بەپرسیارێتیی هەموولایەكە خزمەتی شارێك بكەن كە رووبەڕووی چەكی كیمیایی بووەتەوە و زۆرترین قوربانیی داوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP