ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 86 دۆلار و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و به‌راورد به دوێنێ نرخه‌كه‌ی چوار دۆلار و 5 سه‌نت دابه‌زیوه.
به‌پێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به 84 دۆلار و 59 سه‌نت و به‌راورد به دوێنێ نرخه‌كه‌ی چوار دۆلار و 55 سه‌نت دابه‌زیوه.
گۆڕانكاری له نرخی نه‌وت له كاتێكدایه، هه‌ریه‌ك له عیراق و روسیا و سعودییه و ئیمارات و جه‌زائیر و كوێت و عومان رایانگه‌یاند، به ئامانجی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت له بازارە‌كانی جیهان و راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان خواست و خستنه بازاڕدا به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتیان كه‌مكرده‌وه.
هاوكات، به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كۆبونه‌وه و پشكی هه‌ر وڵاتێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ساڵی داهاتودا دیاریكرا و پشكی عێراق چوار ملیۆن و 431 هه‌زار به‌رمیل بوو له ڕۆژێكدا و دواتر به رە‌زامه‌ندی عێراق و ڕێكخراوه‌كه بڕی 210 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP