ئاڵپ ئه‌رسلان، وه‌زیری وزه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: بۆری نه‌وت نێوان عێراق - توركیا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه كار به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك بۆ باركردن و هه‌نارده‌كردنی هه‌بێت بۆ بازارە‌كانی جیهان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ڕایگه‌یاند: له رۆژانی داهاتودا كۆبونه‌وه‌ی دیكه له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند: له‌مڕۆوه هێڵی بۆری نه‌وتی (عێراق - توركیا) ئاماده‌یه بۆ كاركردن و له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست به كار‌و چالاكی ده‌كات.
له (25ـی ئاداری 2023) و له دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پاریس هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان راگیراوه و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین كۆبونه‌وه له نێوان به‌غداد و ئه‌نقه‌ره ئه‌نجامدران كه به‌مه‌به‌ست لێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت بو، به‌ڵام توركیا تائه‌مڕۆش ئاماده نییه ئه‌و قه‌ره‌بووه بدات كه وه‌ك سزا به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP