لە به‌غداد دوو گه‌شتیار ده‌ستگیركرا كه‌ ‌ 162 كارتی ماسته‌ركاردیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرتبوو

عێراق
14:25 - 2023-10-09

ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، توانییان دوو گه‌شتیاری عێراقی ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ 162 كارتی ماسته‌ركارتیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرتبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بخه‌نه‌ڕ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماسته‌ركارته‌كان به‌هاوكاری هاوبه‌شی نێوان گومرگ و پۆلیسی گومرگ و فه‌رمانگه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌نجامدراوه‌، له‌ڕێگه‌ی پشكنینی ورد لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌، ڕاپۆرتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانیش ڕێكخراوه‌، له‌ئێستاشدا ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی فڕۆكه‌خانه‌ كراون بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP