فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

عێراق
23:27 - 2023-10-22

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە سەرۆك وەزیران ئاگاداری ڕووداوەكەی ئەمڕۆی مەخمورە ، هەروەها فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوا لە فەرماندەكانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا دەكات كە ئارام بگرن و ژیرانە مامەڵە بكەن و  نەبنە هۆی دڵخۆشبوونی دوژمنانی وڵات.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئاماژە بەوەشدەكات كە لیژنەیەكی باڵا پێكدەهێنردرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكاریی ڕووداوەكە و ئاشكراكردنی هۆكارەكانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP