له‌ سنووری كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك تیرۆرست كوژران

عێراق
14:09 - 2023-10-24


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، له‌ سنووری گوندی مه‌حمودییه‌ی نزیك ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركوك، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆرى عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنی كێوماڵكردنی ناوچه‌كه‌، كه‌ هێزی ئاسمانی به‌ هه‌لیكۆپته‌ر پشتیوانی هێزه‌كان ده‌كات، ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان كوشت.
   
په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ركوك له‌ سنووریكه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:" دژه‌تیرۆری عیراق‌ بۆ كێوماڵكردنی پاشماوه‌كانی تیرۆریستانی د1عش ئۆپراسیۆنێكی ئه‌نجامداو به‌ هه‌لیكۆپته‌ریش چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی بۆردومانكرد."

باسی له‌وه‌شكرد كه‌:" له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق ڕووبه‌ڕووی چه‌ند تیرۆریستێكی د1عش بوونه‌وه‌و به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ند تیرۆریستێك كوژراون".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، دژەتیرۆری عێراق له‌ راگه‌یندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" لە سنووری کەرکوک شەڕ لەنێوان داعش و دژەتیرۆر دروست بوو، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تر بخاته‌ڕوو."

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری عێراق ئاماژه‌ی به‌زیانه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ نه‌كردووه‌ و ته‌نها وتوویه‌تی: "دواتر وردەکارییەکان رادەگەیەنرێت".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP