راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانی داعش له‌خورماتو راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی كرا

عێراق
11:49 - 2023-10-31



فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، سەبارەت بە تاوانەکانی داعش لە قەزای خورماتو، راپۆرتێكی له‌لایه‌ن تیمێكی نێودەوڵەتییه‌وه‌ راده‌ستكرا.

ئەمڕۆ سێشەممە31ی تشرینی یه‌كه‌م 2023، میدیای سه‌ربه‌ دەسەڵاتی دادوه‌ریی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:"سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی راپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوە(یونیتاد)ی سەبارەت بە تاوانەکانی داعش لە قەزای خورماتو به‌ده‌ستَگەیشت" 

باسی له‌وه‌شكردووه‌: " راده‌ستكردنی ئه‌و ڕاپۆرتە به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، كه‌ بە ئامادەبوونی ئەندامانی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی (یونیتاد) بەڕێوەچو، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك لەو بەڵگانەی ده‌رباره‌ی ئەو تاوانە بەدەستهاتوون پەسەند دەکرێت، کە له‌ ئێستادا لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییه‌وه‌ لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت".

قەزای خورماتوو سه‌ربه‌ پارێزگای سەڵاحەدینه‌و ٦٨ کیلۆمەتر لە باشوری کەرکوکەوە دوورە، له‌كاتی په‌لاماره‌كانی تاقمی تیرۆرستی داعش بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ ئه‌و تاقمه‌ چه‌ندین تاوانی دژ به‌ هاووڵاتییان ئه‌نجامدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP