دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی دوو گه‌وره تیرۆرستی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق راگه‌یاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی تشرینی یه‌كه‌م 2023 ، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، رایگه‌یاند:" لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە دەرەوەی سنوورەکان، هه‌ر یه‌ك له (عومه‌ر عه‌واد ئیبراهیم) ناسراو به (ئه‌بو مریه‌م) و (یاسر حه‌سه‌ن ئیبراهیم حاته‌می) ناسراو به (ئه‌بو عه‌مار) كه دوو گه‌وره تیرۆرستی سه‌ربه تاقمی داعش بوون له (كه‌تیبه‌ی فه‌تح و مه‌فره‌زه‌ی هاوه‌ن) ده‌ستگیركراون.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" تیرۆریست ئەبو مریەم لە ساڵی 2014 په‌یوه‌ندیكردووه به تاقمی تیرۆریستی داعشه‌وه‌و وەک فەرماندەی مەفرەزەی هاوەن له‌نێو ئه‌و تاقمه‌دا بووه، دژی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداریی لە شەڕەکانی ئازادكردنی ناوچه‌كانی عێراقدا كردووه، دواتر بۆ دەرەوەی عێراق هەڵاتووە و لە نێوان چه‌ند وڵاتێكدا هاتوچۆی کردووە تا لە یەکێک لە وڵاتانی دۆست دەستگیرکرا.
ئه‌وه‌شیخستوووه‌ته‌ڕو كه :" تیرۆریست ئەبو عەمار لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە داعشەوە کردووه‌و وه‌ك فەرماندەی لیوای فەتحی ئه‌و تاقمه لە ویلایه‌تی بەناو باشوور چالاک بووه، بەشداریکردووه لە بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان و دژی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی داعش بووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP