دوای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه، له‌سه‌ر داوای دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراق، كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیر پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) ده‌پچڕێنن.
دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراق به نوسراوێك كه ئیمزای د. عه‌لی حسێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی دەستەكه‌ی له‌سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیری كردووه، ئاماژه‌بۆئه‌وه‌كراوه كه: "به پشتن به‌ستن به فه‌رمانی یاسایی ژماره 66ی ساڵی 2004ی كارپێكراو و له‌به‌رچاوگرتنی به‌سه‌رچونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه‌وه له 30ی (ئاب/8)ی 2022 به كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) دراوه، هاوكات وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بڕیاره دادوه‌رییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ده‌رچوه، پابه‌ندن به پچڕانی پەیوەندییەكان له‌گه‌ڵ كۆڕەك تیلیكۆم".
راشیگه‌یاندووه:"كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ئاگاداركردنه‌وه و هۆشدارییه‌كانی ده‌سته‌كه‌ی پشتگوێ خستووه‌و جددی نه‌بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه قه‌رزەی زۆره‌ی كه له سه‌ریه‌تی.
22ی مانگی رابردو، ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پشتبه‌ستن به به‌سه‌رچونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای كۆڕه‌ك له30ی (ئاب/8)ی 2022 و بڕیاره دادوه‌رییه‌كانی ده‌رچوی دادگای تایبه‌تمه‌ند، بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی كۆمسیارانی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی كه كۆمپانیاكه قه‌رزاریه‌تی و ئاماده‌نه‌بونی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و دانوستان و دیالۆگانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌دا ئه‌نجامدراون، ڕایگشتی له ژماره‌یه‌ك بڕیار ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP