ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خزمه‌تگوزاریی یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات و یاساكه‌ش هه‌مو ئاسانكارییه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان ده‌كات له‌ڕوی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بیمه‌ی ته‌ندروستی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با، په‌روه‌رده‌و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌گرێته‌وه، جگه له ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تگوزاری و نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌مینداریه‌تی گشتی.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، خزمه‌تگوزارییه پاڵپشتیكراوه‌كان زیاتر پێشكه‌شی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كرێت كه ده‌یانگرێته‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان و 100 هه‌زار كه‌سیش كه چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه، خزمه‌تكوزاری نیمچه‌خۆڕاییان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌یانگرێته‌وه مانگانه به‌ڕێژه‌ی 1%ی موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP