بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه‌كانی عێراق، كه به نزیك له ئێران ناوده‌برێن هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن.
رۆژنامەی "الشرق الاوسط" بڵاویکردەوە، هه‌رێم و به‌غدا له هەوڵی هەماهەنگیدان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌لایه‌ن گروپە چەکدارییەکان دەكرێته‌سەر بنکەی هێزە ئەمریکییەکان وەک بنکەی "ڤیکتۆریا" لە فڕۆکەخانەی بەغدا و بنکەی "عین الاسد"لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی "هەریر" لە پارێزگای هەولێر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هەفتەی رابردو ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌ردانی عێراقی كرد‌و له‌گه‌ڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق کۆبووه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش بۆ به‌غدا، سودانی سەردانی ئێرانی کرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
به‌پێی ئاژسه‌كانی هه‌واڵ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەی بۆ تاران، نامەی هۆشداریی ئەمریکای گەیاندووەته سەرکردایەتی ئێران.
محەمەد شیاع سودانی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران سەردانی هەرێمی کوردستانیشی كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خالد یەعقوبی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقش بۆ کاروباری ئەمنی، رایگه‌یاند، لە ئێستادا بە دوای ئەو کەسانەدا دەگەرێن کە ئه‌و هێرشه موشەکیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP