فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی زریپۆش له سوپای ئیسرائیل، له سنووری غه‌ززه كوژرا، به وته‌ی میدیای ئیسرائیلیش، ئه‌و فه‌رمانده‌یه باڵاترین ئه‌فه‌سه‌ری پله‌داری سوپای ئیسرائیله كه تائێستا له جه‌نگی غه‌ززه‌دا كوژرابێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئوردون "به‌ترا" له زاری وته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیله‌وه بڵاویكرده‌وه، له هێرشه‌كانی 24 سه‌عاتی رابردووی هێزه‌كانیان له غه‌ززه، ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپا و سكرتێره‌كه‌ی كه كچه سه‌ربازێكه به‌ناوی(ئانی عویدان) كوژراون و5ی سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیاكانی ئیسرائیلش ده‌ڵێن، ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه ناوی كۆلۆنیل (شلداغ زیعور)ه‌و فه‌رمانده‌ی هێزی زریپۆشی سوپای ئیسرائیله له میحوه‌ری رۆژئاوای غه‌ززه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP