بەرپرسانی ریاڵ مەدرید، چاویان بڕیوەتە بەرگریكارێكی بایرن میونشن

وەرزش
16:19 - 2023-11-12

ئەلڤۆنسۆ دەیڤزی یاریزانی یانەی بایرن میونشن، یەكێكە لەو بەرگریكارانەی بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن و دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا پەلكێشی ریزەكانی مێرەنگی بكەن، فابریزۆ رۆمانۆی پسپۆر لە گواستنەوەی یاریزانان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بلاویكردۆتەوە: بەرگریكارە تەمەن 23 ساڵانەكەش لەوە تێگەیشتوە كە یەكێكە لە ئامانجەكانی ماڵی شاهاە، بۆیە نایەوێت لە مێركاتۆی زستانەدا یانە باڤاریەكە جێبهێڵێت، فابریزۆ رۆمانۆ ئەوەشی ئاشكراكردوە: بەرپرسانی قەڵای شاهانە نوێنەریان ناردوە بۆ ئەڵمانیا تا لە نزیكەوە چاودێری یاریزانە كەنەدیەكە بكەن.
*******


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP