له‌ سنووری ریاز 2 تیرۆرست كوژران

کوردستان
09:57 - 2023-11-14


له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی دژەتیرۆری عێراق 2 تیرۆرست له‌ سنووری ریازی سه‌ربه‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركوك كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، كه‌ شه‌وی رابردوو 13ی تشرینی دووه‌م 2023، له‌ گوندی (جال) له‌ سنووری‌ ناحیه‌ی ریازی سه‌ربه‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركوك، له‌ بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆرو به‌ پشتیوانیی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، دوو تیرۆرستی سه‌ربه‌ تاقمی تیرۆرستی داعش كوژران.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، دوای رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی له‌ نێوان هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆرو تاقمی داعش ئه‌و دوو تیرۆرسته‌ كوژراون.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP