ئه‌مریكا 4 مانگی دیكه‌ رێگا به‌ عیراق ده‌دات غازو كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ بكات

ئابوری
12:13 - 2023-11-15

ئه‌مریكا بۆ چوار مانگی دیكه‌ ڕێگا به‌ عێراق ده‌دات غاز و كاره‌با له‌ ئێران بكڕێت، ئێرانیش ته‌نها ده‌توانێت ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ پێداویستییه‌ مرۆییه‌كان خه‌رج بكات. 

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان، ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیمزای له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ كردوه‌، كه‌ رێگه‌ به‌ عێراق ده‌دات بۆ ماوه‌ی 120 رۆژی دیكه‌ كاره‌با و غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ بكات و بڕیاریشه‌ كۆنگرێسیش، تاوتوێی بریاره‌كه‌ بكات. 

 ئێران 10 ملیار دۆلاری له‌ فرۆشتنی كاره‌با به‌ عێراق ده‌ستكه‌وتوه‌و له‌بانكه‌كانی عێراقدایه‌، به‌ڵام تاران راسته‌وخۆ ناتوانێت سود له‌ قه‌رزه‌كه‌ی وه‌ربگرێت.

به‌پێی لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان واشنتن و به‌غداد، ده‌بێت پاره‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ بانكێك له‌ عوممان و دواتر بكرێته‌ یۆرۆ، تارانیش ته‌نیا ده‌توانێت پاره‌كه‌ بۆ كڕینی پێداویستی مرۆیی به‌كاربهێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP